كۆمه‌ڵێک لە کرێکارانی کۆمپانیای پترۆشیمی “کانڕوود سازە”ی چابەهار، ڕۆژی سێشەممە ٢ی مانگی ڕه‌شه‌مه، له ناڕەزایەتی بە پاشەکەوتی حه‌قده‌سته‌کانیان له شوێنی كاره‌كه‌یان مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، کرێکاران و ئەندازیارانی کۆمپانیای پترۆشیمی “کانڕوود سازە”ی چابەهار، که لە چوار مانگی ڕابردوودا هیچ حه‌قده‌ستێکیان وەرنەگرتووە. بە داواكاری وەرگرتنی هەموو پاشەکەوتی حه‌قده‌سته‌کانیان، لە شوێنی کارەکەیان مانیان گرت و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.