کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی کرێکارانی پەیمانکاری “پاڵاوگەی حەوتەمی عەسەلوویە”

اعتصاب کارگران پیمانکاری پالایشگاه هفتم عسلویه

بەیانی رۆژی یەکشەممە 31ی مانگی گەلاوێژ، کرێکارانی پەیمانکاری لە فازەکانی حەڤدە و هەژدە لە ناڕەزایەتی بە دواخرانی حەقدەستەکانیان دەستیان لە کار کێشاوە و لە شوێنی کاره‌كه‌یان کۆبوونەوە.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان كرێكاران خوازیاری بە کردەوە دەرهێنانی گەڵاڵەی ریزبەندییە پیشەییەکان، باش کردنی ژەمەکانی خواردن و وه‌رگرتنی سەنەوات بوون . لە دوو مانگی رابردووە ئەوە سێیەمین مانگرتنی کرێکارانی ئەو به‌شانه‌یه‌ . بەڕیوەبەرانی شیرکەتی پەیمانکاری بە ئامادە بوون لە کۆبوونەوەکە، له‌ هه‌وڵی ترساندنی كرێكارانی مانگرتوو بوون كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ركاره‌كانیان ، بەڵام بە دوای پێداگری کرێکاران بۆ گەیشتن بە مافەکانیان، بەرپرسانی ئەم شیرکەتە بەڵێنیان داوە کە لە چەند رۆژی داهاتوو دا، وڵامی ئەرێنی بە داخوازیه‌كانی مانگرتووان بدرێتەوە.