کرێکارانی پرۆژەیی کە لە وێستگەی به‌رقی “سه‌به‌لان ئەردەبیل” کار دەکەن، ڕۆژی دووشەممە ٨ی مانگی ڕه‌شه‌مه، بەرامبەر بە نەدانی حەقدەستی چەند مانگ ناڕەزایەتییان دەربڕی و لە حه‌وشه‌ی وێستگەکە کۆبوونەوە.
به‌پێی زانیارییه‌كان، کرێکارانی پرۆژەی وێستگەی به‌رقی “سه‌به‌لان” له شاری ئه‌رده‌بیل، بەرامبەر بە نەدانی مووچە و یارمەتییەکانی دیکە بۆ ماوەی ٣ مانگ، به هه‌ڵگرتنی پلاكارد و به‌وتنه‌وه‌ی دروشمی ناڕەزایەتی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.