کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی کرێکارانی فرۆکەخانەكانی ئاڵمان

مانگرتنی کرێکارانی فرۆکەخانەكانی ئاڵمان 1

دوای مانگرتنی کرێکارانی فڕۆکەخانەکانی ئاڵمان لە ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، زیاتر لە دوو هەزار گەشتی ئاسمانی هەڵوەشایەوە.

ئەم مانگرتنە کە لەلایەن سەندیکای کرێکارانی “ڤێردی” بانگەوازی بۆ بەرزکردنەوەی حەقدەستەکان کرا، زیاتر لە دوو هەزار گەشتی ئاسمانی هەڵوەشانده‌وە. فڕۆکەخانەکانی ئاڵمان لەکاتێکدا مانیان گرتووە، بڕیارە سەرۆکی زیاتر لە ٤٠ وڵات و ٦٠ وەزیر بەشداری کۆنفرانسی ئه‌منییه‌تی “مونیخ” بکەن. خەڵکێکی زۆر لە ئەوروپا بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی وزە و خوارده‌مه‌نی لە دوای پەتای کۆڤید-١٩ و شەڕی ئۆکراین ناڕازین و بەوته‌ی ئەوان، حکومەت و خاوەنکارەکان بە ئەندازەی ڕێژەی هەڵاوسان ئامادە نین حه‌قده‌سته‌كان زیاد بکەن. بەپێی ئامارەکانی ئه‌نجۆمه‌نی فڕۆکەخانەکان، نزیکەی ٢٩٥ هەزار سەرنشین دوای هەڵوەشاندنەوەی نزیکەی “٢٣٤٠” گەشت لە فڕۆکەخانەکانی “بێرمەن”، “دۆرتمۆند”، “فرانکفۆرت”، “هامبۆرگ”، “هانۆڤەر”، “مونیخ”، “لایپزیگ” و ” ئێشتوتگارت” کاریگەری ئەم مانگرتنانەیان لەسەر بوو.