ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، کرێکارانی شێركه‌تی “زه‌وب ئاهه‌ن”ی ئیسفەهان لە بەشە جیاوازەکانی شێركه‌ته‌كه بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر به جێبه‌جێ نه‌كردنی داواکارییەکانیان، دەستیان بە مانگرتن کرد و لە حه‌وشه‌ی شێركه‌ته‌كه کۆبوونەوە.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مانگرتنەکە بەپێی بانگەوازێکی پێشوەختە بۆ کرێکاران ئەنجامدرا، جێی ئاماژه‌یه کرێکارانی به‌شی دروستکردنی کۆکای شێركه‌ته‌كه لە 8 و 9ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه مانیانگرتبوو و ناڕەزاییان دەربڕی و به‌رپرسان بە ڕاگەیاندنی خراپی باری دارایی شێركه‌ته‌كه داواکارییەکانی کرێکارانیان پشتگوێخست.
خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی شارۆچكه‌ی پێنجوێن
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بەشێك لە هاووڵاتیانی شارۆچکەى پێنجوێن دژی گرانی نرخی ئەو نەوتەی حكومەت دابەشی دەكات، خۆپیشاندانیان دەستپێكرد و ڕێگای مەرزی باشماخیان داخست.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوڵاتیانی پێنجوێن دژی گرانی نرخی ئەو نەوتەی، كە بڕیارە لە پێنجوێن دابەشبكرێت خۆپیشاندانیان دەستپێكردووە و خۆپیشاندەران، ڕێگاكانی پێنجوێن – سلێمانی و مەرزی باشماخیان داخست و ڕێگە بە هاوتوچۆی ئۆتۆمبێل نادەن.