کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانكوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی کرێكارانی به‌ندئاوی كانی سێو له‌ پیرانشار

مانگرتنی كرێكارانی كانی سێو

شنبه – ۱۵ تیر – ۱۳۹۸ , 06 – 07 – 2019

مانگرتنی كرێكارانی كانی سێو

کرێکارانی بەنداوی کانی سێوی شاری پیرانشار، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی ٣ مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، ده‌ستییان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.

كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌، سەرەڕای تێپەڕینی چوار ڕۆژ بە سەر مانگرتنی کرێکارانی بەنداوی کانی سێو، بەرپرسانی ئەو بەنداوە وڵامی داخوازییه‌كانی نه‌داونه‌ته‌وه‌ و خاوه‌نكار هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركرتنی له‌ كرێكارانی مانگرتوو كردووه‌. شایانی باسه‌ كرێكارانی ناڕازی ڕاشیانگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌تا گه‌یشتن به‌ خواسته‌كانیان درێژه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ و مانگرتنه‌كه‌یان ده‌ده‌ن.