به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢0ی مانگی ڕێبه‌ندان، کاسبکاران و دووكانداران له شاره‌كانی “جوانڕۆ” و “کرماشان” بە بۆنەی چلەی گیانبه‌ختكردوو “بورهان ئه‌لیاسی” له شوێنی كاره‌كانیان مانیان گرتن و دووكانه‌كانیان داخست.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “بورهان ئەلیاسی”، وەرزشکاری خەڵکی شاری “جوانڕۆ”ی سه‌ر به ئۆستانی “کرماشان”، ڕۆژی شەممە ١٠ی مانگی به‌فرانبار، بەهۆی تەقەی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه گیانی به‌ختكرد و ئه‌مڕۆ کاسبکاران و دووكانداران سەرەڕای کەش و هەوای ئەمنیەتی له شاره‌كانی “جوانڕۆ” و “کرماشان” له شوێنی كاره‌كانیان مانیان گرتن و دووكانه‌كانیان داخست.