کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی کاسبکارانی پاساژی خورشیدی زرێبار

مانگرتنی کاسبکارانی پاساژی خورشیدی زرێبار 2

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٩ی گوڵان، كاسبكارانی پاساژی خورشیدی زرێبار له‌ ئاست گرانكردنی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ری نرخی كرێ دووكان مانیان گرت.

به‌پێی زانیارییه‌كان، پاساژی خورشیدی زرێبار كه‌ مۆڵكی سه‌رمایه‌دارێكی مه‌ریوان به‌ ناوی “یه‌دۆڵڵا ڕووزچه‌نگ” بووه‌، پێشتر له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌ به‌بۆنه‌ی گه‌نده‌ڵی شه‌ش ملیارد تمه‌نی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو. له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ئه‌و سه‌رمایه‌داره‌ له‌ كرده‌وه‌یه‌كی نایاسایی دا گوشاری خستۆته‌ سه‌ر دووكانداران بۆ ئه‌وه‌ی كرێ مانگانه‌ی ١٢ بۆ ١٨ ملیۆن تمه‌نی پێ بده‌ن. دووكانداران ڕه‌دیان كردووه‌ و ئه‌و سه‌رمایه‌داره‌ كۆمه‌ڵێك چوماقداری دامه‌زراندووه‌ تاكوو كاسبكاران بترسێنن. هێرشی چوماقداره‌كانی یه‌دۆڵڵا له‌ پێش چاوی هێزه‌كانی ڕژیم بووه‌ و ڕێگیریان لێ نه‌كردوون‌. ئێستا ماوه‌ی دوو ڕۆژه‌ كاسبكارانی ئه‌و ناونده‌ تیجاره‌یه‌ مانیان گرتووه‌ و سكاڵایان له‌ دادگای ئه‌و شاره‌ تۆمار كردووه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی قه‌زایی مه‌ریوان ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ناتوانن ده‌ستێوه‌ردان له‌و بابه‌ته‌ دا بكه‌ن. شایانی باسه‌ كه‌ ژیان و مه‌عیشه‌تی ١٨٠٠ كه‌س به‌و بۆنه‌وه‌ كه‌وتووه‌ته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.