ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ڕزیدنته‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی “ڕه‌سووڵی ئه‌كره‌م”ی تاران و خوێندكارانی زانكۆی زانیاری پزیشكی ئێران له ناڕه‌زایه‌تی به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕزیدنته‌كانی نه‌خۆشخانه و خوێندكارانی زانكۆی زانیاری پزیشكی به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “هێڵی هه‌ژاری ١٨ ملیۆن، حه‌قده‌ستی ئێمه ٦ ملیۆن”، “هه‌ر كه‌سێك ته‌علیق بكرێت، هه‌زار كه‌س پشتیوانیه”، “ڕزیدنتی بێداره، له قسه‌ی زۆر بێزاره” و “كۆبوونه‌وه‌مان هه‌ر ڕۆژه‌یه وامه‌زانن هه‌ر ئه‌وڕۆیه” داوایان كرد داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ بكرێت.