ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی مانگی ڕێبەندان، “گوڵاڵە مورادی”، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی پیرانشار لە بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ مانگرتن لە خواردنی ڕاگەیاند.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زیندانی ناوەندی ورمێ ڕایگەیاندووە: “گوڵاڵە مورادی” بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە یەکلانەبوونەوەی دۆسیەکەی، ناڕوونی چارەنووس و هەروەها وەڵامدەر نەبوونی بەرپرسانی زیندان، مانی لە خواردن گرتووە. جێگای ئاماژەیە ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم دوای ١٠ مانگ هەتا ئێستا ئیزنی نەداوە کە “گوڵاڵە” لە گەڵ پارێزەرەکەی قسە بکات و ئیزنیشی نەداوە کە پارێزەرەکەی دۆسیەکەی بخوێنێتەوە.