ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی مانگی خەزەڵوەر، شاکر بێهرووزی بەندکراوی سیاسی کە سزای سێدارەی بە سەردا سەپاوە لە پیش دەفتەری نیگابانی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ نامەی ڕاگەیاندنی مانگرتنی خۆی لە خواردن ڕادەست کردووه و بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە گوشار و ده‌ستێوه‌ردانی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم مانی لە خواردن گرت.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ناوبراو، دوای پەسەند کردنی سزای سێدارەی “شاکر بێهرووزی” لەلایەن دادگای باڵای ڕژیم، ئیتلاعاتی سپا گوشاری خستووەتە سەر بنەماڵەی کوژراوەکە کە ئەندامێکی سپای پاسدارنە و پێیانی وتووە دەبێ سکاڵا له‌سه‌ر ئه‌و زیندانیه تۆمار بکەن و به‌هیچ جۆرێك له‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ ئه‌و زیندانیه سیاسیه خۆش نه‌بن.