ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی خاكه‌لێوه، كارمه‌ندانی به‌شی خزمه‌تگوزاری پاسپۆرتی به‌ریتانیا له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌می حه‌قه‌ست و گرانی بۆ ماوه‌ی پێنج حه‌وتوو ده‌ستیان دایه مانگرتن.
ئه‌و مانگرتنه له كاتێكدا به‌ڕێوه ده‌چێت كه له چه‌ند حه‌وتووی ڕابردوودا چینه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا له‌وانه په‌ره‌ستاران، كارمه‌ندان و كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسن و موعه‌لیمان و هه‌روه‌ها پێرسۆنێلی بێهداشت و ده‌رمانی به‌ریتانیاش مانگرتنی هاوشێوه‌یان به‌ڕێوه‌بردبوو. به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێك كه ئیتحادییه‌ی كارمه‌ندانی به‌شی پاسپۆرت بڵاوی كردۆته‌وه، پێرسۆنێلی ئه‌و ناوه‌نده خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٢٪ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا و دابه‌زینی نرخی پێداویستیه‌كانی ژیانن.