كۆمه‌ڵێك له پێرسۆنێلی نه‌خۆشخانه‌ی “ئه‌لزه‌هرا”ی ئیسفه‌هان، ڕۆژی شه‌ممه ٣ی ڕه‌شه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی بڕی چه‌ندین مانگ له حقووقه‌كانیان، له حه‌ساری ئه‌م ناوه‌نده ده‌رمانییه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی گرته ویدیۆییه بڵاوكراوه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ناڕازییان به كۆبوونه‌وه و وتنه‌وه‌ی درووشم، خوازیاری دانی كارانه و زێده‌كارییه‌كانیان بوون. به‌وته‌ی ناڕازییان، زێده‌كاری پێرسۆنێلی نه‌خۆشخانه‌ی “ئه‌لزه‌هرا”ی ئیسفه‌هان له ٩ مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا په‌رداخت نه‌كراوه و به‌رپرسانی زانكۆش، له‌مباره‌وه وه‌ڵامێكی ڕوونیان پێ نه‌داونه‌ته‌وه. ده‌شڵێن: حقووقی كارمه‌ندانی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه، به‌شی دابین كردنی ژیانیان ناكات به جۆرێك كه له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا، ژه‌می نه‌هار حه‌زف بووه. به‌وته‌ی كارمه‌ندانی ناڕازیی، شیفتی زێده‌كاری بۆیان دیاری كراوه، به‌ڵام هیچ پاره‌یه‌كیان بۆ له‌به‌ر چاو ناگیرێ.