پێرسۆنێلی فڕۆكه‌خانه‌كانی ئاڵمان ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی ڕێبه‌ندان، له ناڕه‌زایه‌تی به له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌ست، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌منیه‌تی موونیخ، پێرسۆنێلی فڕۆكه‌خانه‌كانی ئاڵمان له‌وانه، به‌ڕلین، موونیخ و فڕانكفۆرت ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و ٢ هه‌زار فڕین هه‌ڵوه‌شایه‌وه و نزیكه‌ی ٣٠٠ هه‌زار موسافیر سه‌رگه‌ردان بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و مانگرتنه سه‌رانسه‌ریه به بڕیاری ئیتحادیه‌ی كرێكاری “وردی” و له ناڕه‌زایه‌تی به له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌ست ئه‌نجام دراوه.