ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی مانگی ڕێبه‌ندان، پێرسۆنێلی قریاكه‌وتنی خێرای به‌ریتانیا له ناڕه‌زایه‌تی به له‌خواره‌وه‌بوونی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران كه‌س له پێرسۆنێلی ڕێكخراوی فریاكه‌وتنی خێرای ئینگلیس و وڵز له ناڕه‌زایه‌تی به له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌ست و به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی مه‌عیشه‌ت ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و مانیان گرتووه. پێشتریش كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه، موخابرات و پوست مانگرتنێكی به‌رینیان دژبه خراپی دۆخی ژیان له‌و وڵاته به‌ریوه بردبوو.