ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، پێرسۆنێلی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری سه‌لمانی فارسی خووزستان له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و په‌یوه‌ست به مانگرتنی گشتی بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێرسۆنێلی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری “سه‌لمانی فارسی” له شارستانی كاروونی سه‌ر ئوستانی خووزستان پێشتر هۆشداریان دابووه ڕژیم كه ئه‌گه‌ر كۆتایی به سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خوپێشانده‌ران نه‌هێنێت،ده‌ست له‌كار ئه‌كێشنه‌وه و په‌یوه‌ست به مانگرتنی سه‌راسه‌ری ده‌بن. له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا كرێكارانی پڕۆژه‌ی پارسی جنووبیو پاڵاوگه‌كانی عه‌سه‌لوویه و ئابادان په‌یوه‌ستی مانگرتنی سه‌راسه‌ری ببوون.