ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی گه‌لاوێژ، په‌ره‌ستارانی شاغڵ له نه‌خۆشخانه‌كانی شارستانی ئێقلیدی سه‌ر به پارێزگای فارس، په‌یوه‌ست به مانگرتنی سه‌راسه‌ری په‌ره‌ستارانی ئێران بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مانگرتنی په‌ره‌ستاران ڕۆژ له دوای ڕۆژ په‌ره ده‌ستێنێت و تا به ئه‌مڕۆ په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی شاره‌كانی كه‌ره‌ج، به‌نده‌رعه‌باس، فه‌سا، نه‌یریز، شیراز، زه‌نجان، ته‌ورێز، یه‌زد، بووشێهر، كه‌نگان، ئاباده، جه‌هرۆم، ئێقلید و چه‌ند شاری دیكه دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له كار كێشاوه و مانیان گرتووه. په‌ره‌ستارانی ئێران خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست، پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، پێدانی ئیزافه‌كاری و كارانه، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و نوێكردنه‌وه‌ی قه‌رارداد بوون.