ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی به‌فرانبار، په‌ره‌ستارانی ژووری نه‌شته‌رگه‌ری نه‌خۆشخانه‌كانی كرماشان له‌ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، په‌ره‌ستارانی ژووری نه‌شته‌رگه‌ری له نه‌خۆشخانه‌كانی خومه‌ینی، تاڵقانی و محه‌ممه‌دی كرماشان له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌می ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و كۆبوونه‌ته‌وه. ناڕازیان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له‌به‌رده‌م ئوستانداری كرماشان كۆبوونه‌وه و خوازیاری ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دامه‌زراندنی په‌ره‌ستاری نوێ، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، زیادكردنی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری بوون.