کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی پزیشكان و كادری ده‌رمان له‌ به‌ریتانیا

مانگرتنی پزیشكان و كادری ده‌رمان له‌ به‌ریتانیا 3

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، پزیشكان و كادری ده‌رمانی به‌ریتانیا له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كه‌می حه‌قده‌ست ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پزیشكان و كادری ده‌رمانی به‌ریتانیا ماوه‌ی پێنج ڕۆژه‌ دژبه‌ كه‌می ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا مانیان گرتووه‌ و ئه‌و مانگرتنه‌ درێژماوه‌ترین مانگرتنی كادری ده‌رمان له‌ مێژووی به‌ریتانیایه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌ مانگه‌كانی ڕابردوو ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ په‌ره‌ستاران و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ش په‌یوه‌ست به‌ مانگرتنی پزیشكان ببوون.