کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی ٨٥٠ بنەماڵەی بێ خانووی شاری سنه‌

مانگرتنی ٨٥٠ بنەماڵەی بێ خانووی شاری سنه‌ 1

٨٥٠ بنەماڵەی ئەندامی شیرکەتی تەعاونیی خانووبەرەی شاری سنە، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی خه‌رمانان، بەهۆی کەم‌کاریی ئیدارەی ڕێگا و شارسازی لە نزیک ئەو تەعاونییە بە هەڵدانی خێوەت ناڕەزایەتییان دەربڕی.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو ٨٥٠ بنەماڵه له‌م باروودۆخه‌ خراپه‌ ئابووریه‌ كرێنشینن و له‌و باره‌وه‌  دەڵێن: شیركه‌تی ته‌عاوه‌نی خانووبه‌ره‌ی شاری سنه،‌ لە ساڵی 90وه‌ پارەیان لێ وەرگرتوون کە خانوویان پێ بدەن، بەڵام هەتا ئەمڕۆ هیچ کەس وڵامدەره‌وه‌ی داواکارییەکانی ئێمە نییە. به‌ وته‌ی به‌شداربووانی ئه‌و مانگرتنه‌، هۆكاری ئەو مانگرتنە وڵامنەدانەوەی بەرپرسانی تەعاونی و ئیدارەی ڕێگا و شارسازیی سنەیە و ده‌یانه‌وێت بەم مانگرتنه‌ چارەنووسی پارە لێسەندراوەکانیان ڕوون بێتەوە.