کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی ٥٠٠ كرێكاری شاره‌وانییه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ و شۆڕش

مانگرتنی ٥٠٠ كرێكاری شاره‌وانییه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ و شۆڕش 1

بەهۆی وەرنەگرتنی حه‌قده‌ست، ٥٠٠ کرێکاری کۆمپانیای “شکار” سێ ڕۆژە مانیان گرتووە، كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ زبڵ و خاشاکێکی زۆر شەقامەکانی چەمچەماڵ و شۆڕشی داپۆشیوە.

دوای مانگرتنی ٤٠ کرێکاری کۆمپانیای شکار لە شارۆچکەی چەمچەماڵ و شارەێی شۆڕش، سەرجەم کارمەندەکان کە ژمارەیان ٥٠٠ کەسە مانیان گرت و ئەمڕۆ سێ ڕۆژە نەچوونەتەوە سەر کارەکانیان، ئەوەش بووەتە هۆى كه‌ڵه‌كه‌بوونی بڕێکى زۆر لە خۆڵ و خاشاک لەناو شەقام، بازار و کۆڵانەکانی شارۆچکەى چەمچەماڵ و شارەدێی شۆرش. “هیجران یاسین” سەرپەرشتیاری شۆفێر و کرێکارەکانی كۆمپانیاكه‌ ڕایگه‌یاند: ماوەی ٦٣ ڕۆژە حه‌قده‌ستمان وەرنەگرتووە و هیچ کەسێکیش سه‌ره‌نجی به‌ داخوازییه‌كانمان نه‌داوه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها ناوبراو وتی: لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا هەرگیز لەکاتی خۆیدا حه‌قده‌ستمان وەرنەگرتووە.