کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی ٤٠٠ كرێكاری شێركه‌تی پترۆشیمی “ئاپادانا”

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، لانیكه‌م ٤٠٠ كه‌س له‌ كرێكارانی هه‌ریه‌كه‌ له‌ په‌یمانكارانی به‌ناو “شه‌ریفی” و “باقرپوور” له‌ پترۆشیمی ئاپادانا، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌بوونی داواكاریه‌كانیان ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و نه‌چوونه‌ سه‌ر كاره‌كانیان.

ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ دوای مانگرتنی سه‌رانسه‌ری كرێكارانی پڕۆژه‌یی نه‌وت به‌هۆی به‌ڵێنی چاكسازی خاوه‌نكارانی شێركه‌ته‌كه‌، گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان. به‌ڵام كاتێك بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ خواسته‌كانیان جێبه‌جێ ناكرێت و په‌یمانكاری ئه‌و شێركه‌ته‌ درۆی له‌گه‌ڵ كردوون له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌و كاره‌ دووباره‌ نه‌چوونه‌ سه‌ر كاره‌كانیان. شایانی باسه‌ ئه‌و كرێكارانه‌ خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و دیاری كردنی پشووی مانگانه‌ی ٢٠ ڕۆژ كار و ١٠ ڕۆژ له‌ماڵه‌وه‌ بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٤ كه‌س له‌ شاره‌كانی كوردستان

-

ئەگەری لەسێدارەدانی مەجید ڕەزا ڕەهنەوه‌رد

-

به‌یاننامه‌ی کرێکارانی نیرووگای سیكلی ته‌ركیبی شاری سنە

-

مانگرتنی کرێکارانی جۆشكاری له‌ شاری بافق

-

به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كوشتنی خۆپیشانده‌ران له‌ ئێران

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی وڵاتی سوێد

-