بەگوێرەی هەواڵى سەرچاوە نێوخۆییەکان، ١٧ كهس لەو لاوانەی کە لە کاتى ڕاپەرینە سەراسەرییەکان دەستبەسەر کراون و ئێستا لە زیندانی ناوەندیی ئیلام بێ چارەنووس ماونەتەوە ، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی مانگی ڕێبەندان، لە کردەوەیەکی دەستەجەمعی و ناڕەزایەتی لەسەر نادیارى چارەنووسیان و پشتگوێخستنى دۆسیەکانیان، دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، لەو ١٧ کەسەى کە دەستیان بە مانگرتن کردووە، ١٣ کەسیان خەڵکی ئابدانان و چوار کەسی دیکەیان خەڵکی ئیلامن. ڕایانگەیاندووە: کە تا جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان مانگرتنیان دەدەن. ههروهها، بەمەبەستی گوشاری زیاتر بۆ سەر مانگرتووان، بەرپرسی زیندانی ناوەندیی ئیلام، ئەم زیندانیانەى لە مافە سەرەتاییەکانی وەک هەواخۆری بێبەش کردووە. لە لایەکی دیکەوە ئەم زیندانیانە بە نۆرە و ڕۆژانە دەگوازرێنەوە بۆ دەزگای ئیتلاعاتی ناوەندی پارێزگای ئیلام بۆ لێپرسینەوە و ئەشکەنجەدان.