له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا كه دوو به‌ندكراوی زیندانی كه‌چوویی كه‌ره‌ج به‌ناوه‌كانی “ئارمیتا عه‌باسی” و “ئیلهام موده‌ڕسی” له ناڕه‌زایه‌تی به ناڕوونی چاره‌نووسیان ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن، ١٥ به‌ندكراوی دیكه‌ی ئه‌و زیندانه و “شه‌كیلا مونفه‌رد” به‌ندكراوی زیندانی قه‌رچه‌ك به مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌و دوو زیندانیه مانیان له خواردن گرتووه.
به‌وته‌ی پارێزه‌ی “شه‌كیلا مونفه‌رد”، ناوبراو پێنج ڕۆژه كه مانی له خواردن گرتووه و باری ته‌ندرووستی باش نییه به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان له گواستنه‌وه‌ی بۆ بێهداری خۆ ده‌بوێرن، “شه‌كیلا مونفه‌رد” به تۆمه‌ته‌كانی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “بێڕێزی به موقه‌ده‌سات” به چوار ساڵ و دوو مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ١٤ به‌ندكراوی شۆڕشی گه‌لانی ئێران له زیندانی كه‌چوویی كه‌ره‌ج له ناڕه‌زایه‌تی به نادیاری چاره‌نووسیان و به مه‌به‌ستی پشتیوانی له مانگرتنی دوو به‌ندكراوی دیكه‌ی ئه‌و زیندانه به‌ناوه‌كانی “ئارمیتا عه‌باسی” و “ئیلهام موده‌ڕسی” مانیان له خواردن گرتووه كه ناوه‌كانیان بریتیه له: “فاتمه نه‌زه‌ری”، “فاتمه موسلێح حه‌یده‌رزاده”، “نیلووفه‌ر شاكری”، “مه‌رزیه میرقاسمی”، “شه‌هرزاد دره‌خشان”، “فاتمه جه‌ماڵپور”، “حه‌میده زارعی”، “نیلووفه‌ر كوردوونی”،”سومه‌یه مه‌عسوومی”، “فاتمه حه‌ربی”، “ئێنسیه مووسه‌وی”، “ژاسمین حاج میرزامحه‌ممه‌دی” و “مائیده سوهرابی”.