ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانان، ١٣ به‌ندكراو له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج به مه‌به‌ستی پشتیوانی له شۆڕشی “ژینا” بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ ده‌ستیان دایه مانگرتن له خواردن.
ناسناوی ئه‌و ١٣ به‌ندكراوه بریتیه له: “سه‌عید ماسووری”، “جه‌عفه‌ر ئیبراهیمی”، “كامیار فه‌كوور”، “لوقمان ئه‌مین پور”، “ئه‌فشین بایمانی”، “سپێهر ئیمام جومعه”، “زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌دی ڕاغب”، “محه‌ممه‌د شافعی”، “سامان سه‌یدی(یاسین)”، “حه‌مزه سه‌واری”، “ئه‌حمه‌دڕه‌زا حائێری”، “ڕه‌زا سه‌لمانزاده” و “مه‌سعوودڕه‌زا ئیبراهیمی نژاد”. شایانی باسه كه ئه‌و ١٣ به‌ندكراوه ڕۆژی ١٢ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له زیندانی ئێڤینه‌وه بۆ زیندانی قزلحه‌سار ڕاگوێزرابوون و له ئیمكاناتی ڕیفاهی و ده‌رمانی بێبه‌ش كراون.