کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی هەزاران کرێکار له‌ “لۆسانجلس”

مانگرتنی هەزاران کرێکار له‌ لۆسانجلس 6

ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیەوە نزیکەی ١٥ هەزار کرێکار لە شاری “لۆسانجلس” ده‌وستیان دایه‌ مانگرتن و هاتوونەتە سەر شەقام و داواكاری زیادکردنی حەقدەستەکانیان بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لە شەقامەکانی “لۆسانجلس”، سەدان “میکانیک”، “باخەوان”، “کرێکاری زبڵ” و “کرێکاری هۆتێله‌كان” ده‌ستیان دایه‌ نا‌رزایه‌تی و مانیان له‌ كاره‌كه‌یان گرت وهاتن سه‌رشه‌قامه‌كان.  ئەو کرێکارانە باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ساڵانە سەرەڕای زیادبوونی بەرچاوی بڕی کار، گرانی و سه‌ختی بژیووی ژیان، مووچه‌كانیان دووا ده‌خریت و داواكاری زیادبوونی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون.