کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی هه‌ر ڕۆژه‌ی په‌ره‌ستاران له‌ پارێزگای فارس

مانگرتنی هه‌ر ڕۆژه‌ی په‌ره‌ستاران له‌ پارێزگای فارس 3

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٧ی گه‌لاوێژ، په‌ره‌ستانی پارێزگای فارس بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌ كار كێشا و درێژه‌یان به‌ مانگرتن دا.

په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌كانی شیراز و فه‌سا، خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گۆڕانی گرێبه‌ست، ڕێگری له‌ كۆچكردنی كادری ده‌رمان و دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ بوون.