ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی مانگی گه‌لاوێژ، “مێهدی كووخیان”، چالاكی مه‌ده‌نی له زیندانی شاری مه‌راغه له ناڕه‌زایه‌تی به ڕێگریی دادستانی ڕژیم له پێدانی مه‌ره‌خه‌سیی پزیشكی و گواستنه‌وه‌ی ناوبراو بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان، لێوه‌كانی خۆی دوورێوه و ده‌ستی دایه مانگرتن له خواردن.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی ڕاگرتنی “مێهدی كووخان” له به‌ندی تاكه‌كه‌سی، ناوبراو تووشی نه‌خۆشیی عفوونی هاتووه و به‌هۆی پێڕانه‌گه‌یشتنی پزیشكی، دۆخی ته‌ندرووستیی ئه‌م هاووڵاتییه ناجێگیره. شایانی باسه ئه‌م چالاكه مه‌ده‌نییه له ڕێكه‌وتی ١٩ی مانگی خاكه‌لێوه ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو. دوای ده‌ستبه‌سه‌ركرانی، دادگای ڕژیم له شاری مه‌راغه ناوبراوی به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی و هاوكاری له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به ١٨ مانگ حه‌بسی ته‌عزیری مه‌حكووم كردبوو.