به پێی بانگه‌شه‌ی كانوونی سنفی مۆعه‌لیمانی كوردستان و مه‌ریوان، ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه ١٨ و ١٩ی مانگی گوڵان، مۆعه‌لیمان له ناڕه‌وایه‌تی به ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی دوو ئه‌ندامی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه به ناوه‌كانی “ئه‌سكه‌نده‌ر لۆتفی” و “مه‌سعوود نیكخاه” له شوێنی كاره‌كانیان مانده‌گرن.
ڕۆژی ١١ی مانگی گوڵان، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له شاری مه‌ریوان هێرشیان كرده سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری مۆعه‌لیمانی ئه‌و شاره و دوو ئه‌ندامی كانوونی سنفی مۆعه‌لیمانی مه‌ریوانیان به ناوه‌كانی “ئه‌سكه‌نده‌ر لۆتفی” و “مه‌سعوود نیكخاه”، ده‌ستبه‌سه‌ركرد و ئه‌و دوو چالاكه سنفیه ماوه‌ی هه‌شت ڕۆژه مانیان له خواردن گرتووه و به‌رده‌وام له ژێر ئه‌شكه‌نجه و ئازاردان. كانوونی سنفی مۆعه‌لیمانی “كوردستان- مه‌ریوان” له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستبه‌سه‌ركرانی نایاسایی ئه‌و دوو چالاكه سنفیه و بێڕێزی به ته‌واوی مۆعه‌لیمان، بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ مانگرتنی گشتی ڕاگه‌یاند.