ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی خاكه‌لێوه، موعه‌لیمانی چه‌ند شاری ئێران به پێی بانگهێشتێك كه پێشتر له‌لایه‌ن شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێرانه‌وه بڵاو كرابۆوه دژبه جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان هۆڵه‌كانی خۆێندنیان داخست و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، موعه‌لیمان له شاره‌كانی بۆكان، هه‌مه‌دان، زه‌ڕین ده‌شتی فارس و جه‌م له بوشێهر له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی مانیان گرت. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا موعه‌لیمانی قه‌راردادیش دژبه پێ نه‌دانی شه‌ش مانگ حه‌قده‌ستی دواخراوه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و ڕایانگه‌یاند: “ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی هیچ بایه‌خێك به باروودۆخی موعه‌لیمانی قه‌راردادی نادات و ته‌نانه‌ت جێژنانه و پاداشی ساڵی تازه‌ی پێ نه‌داوین و له دۆخێكی زۆر خراپ دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ین.