ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی موعه‌لیمانی ژن له به‌ریتانیا دژبه جیاوازی ڕه‌گه‌زی مانیان گرتووه و داوای مافی به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ پیاوان ده‌كه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مانگرتنی موعه‌لیمانی ژن له به‌ریتانیا له ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی گوڵانه‌وه ده‌ستی پێكردووه و ڕۆژی پێنجشه‌ممه نزیكه‌ی ١٥٠٠ موعه‌لیم له شاری بیرمه‌نگام له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی په‌روه‌رده خۆپێشاندانیان كردووه. موعه‌لیمانی ناڕازی ژن خوازیاری هاوسانسازی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ موعه‌لیمانی پیاو و پێدانی مه‌زایا و چاكسازی له ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.