کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی مه‌رزبانانی به‌ریتانیا له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی له‌نده‌ن

مانگرتنی مه‌رزبانانی به‌ریتانیا له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی له‌نده‌ن

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٨ی مانگی به‌فرانبار، كارمه‌ندان و كرێكارانی به‌شی مه‌رزبانی به‌ریتانیا له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی له‌نده‌ن كۆبوونه‌وه‌.

به‌وته‌ی ناڕازیان، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ٣.١ و ٥.١ له‌ سه‌دی حه‌قدسته‌‌كانیان كێشه‌ی‌ مه‌عیشه‌تیان بۆ چاره‌سه‌ر ناكات و له‌گه‌ڵ ده‌یان كێشه‌ و گرفتی ته‌ندرووستی جه‌سته‌یی و ده‌روونی دا به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه‌ و ئێستا به‌ مه‌به‌ستی چوونه‌سه‌روه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان مانیان گرتووه‌ و تا ئه‌و كاته‌ی نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵیان دانووستان نه‌كه‌ن و حه‌قدسته‌كانیان نه‌به‌نه‌ سه‌ره‌وه‌ مانگرتنه‌كه‌یان ناشكێنن.