ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت له پاڵاوگه‌كانی پارسی جنووبی به مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی سهركوتیگهرییهكانی ڕژیم و پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران مانیان گرتووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی له نێوان كرێكارانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی سه‌نعه‌ت له ئێران، كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په، كرێكارانی پارسی جنووبی له عه‌سه‌لوویه به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌ڵانی ئێران په‌یوستی مانگرتنی گشتی بوون، هه‌روه‌ها له ڕۆژانی ڕابردوودا كرێكارانی پترۆشیمیه‌كانی عه‌سه‌لوویه و كرێكارانی پاڵاوگه‌ی ئابادان په‌یوه‌ستی مانگرتنی سه‌راسه‌ری ببوون.