به پێی ڕاپۆرته‌كان، زیاتر له ٢ هه‌زار كه‌س له كرێكاران و كارمه‌ندانی پێترۆشیمی به‌نده‌ر خومه‌ینی، ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی ڕێبه‌ندان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌وه.
كرێكاران و كارمه‌ندانی ناڕازیی كه له حه‌ساری شیركه‌ت ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه له‌مباره‌وه ڕایانگه‌یاندووه، هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته‌كانیان سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تیان كردووه، به‌ڵام هیچكام له به‌رپرسان وه‌ڵامده‌ره‌وه‌یان نه‌بوون. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م مانگرتنه، به‌رپرسانی پێترۆشیمی به‌نده‌ر خومه‌ینی به‌جێگه‌ی وه‌ڵام دانه‌وه به خواسته‌كانی كرێكاران و كارمه‌ندان، یه‌كێك له نوێنه‌رانی كارمه‌ندانی شیركه‌تی “كیمیا”یان له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه و ژماره‌یه‌ك له كرێكارانیشیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.