ڕۆژی شه‌ممه ١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكاران و شۆفێرانی ئیداره‌ی ڕێگه و ته‌رابه‌ری شاری مه‌ریوان، له ناڕه‌زایه‌تی به پێڕانه‌گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان دایه مانگرتن.
به وته‌ی كرێكارانی مانگرتوو، به هۆی له‌خواره‌وه بوونی حه‌قده‌ست و كێشه‌ی بیمه‌یی ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن. به‌شداربووان به نووسین و واژۆ كردنی تۆمارێك خوازیاری جێبه‌جێ كردنی داواكارییه‌كانیان بوون.