ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی ڕه‌شه‌مه، ٤٠٠ كرێكاری شاغڵ له شیركه‌تی پترۆ وزه‌ی سه‌بای ڕامشیر له پترۆشیمی مارونی خووزستان، له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده سه‌نعه‌تیه ماوه‌ی چوار مانگه هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتووه و له ڕۆژی ١٧ی ڕه‌شه‌مه‌وه ده‌ستیان له كار كێشاوه. به‌وته‌ی كرێكاران، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت له كاتی سه‌ردانی فه‌رماندار و نوێنه‌ری مه‌جلیس به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان دابوو، به‌ڵام ئێستا هیچ بایه‌خێك به كێشه و گرفتی كرێكاران ناده‌ن و حه‌راسه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی له ناڕازیان كردووه و كرێكارانی به تێكده‌ری ئاسایشی شیركه‌ت ناو بردووه.