کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كرێكاران له‌ شیركه‌تی ساراب سازانی كه‌هیر له‌ كۆناره‌ك

مانگرتنی كرێكاران له‌ شیركه‌تی ساراب سازانی كه‌هیر له‌ كۆناره‌ك

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٨ی ڕێبه‌ندانن كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی ساراب سازانی كه‌هیر له‌ كۆناره‌ك دژ به‌ نه‌دانی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا كۆبوونه‌وه‌.

به‌ وته‌ی چالاكانی به‌لووچ، شیركه‌تی ساراب سازانی كه‌هیر ئه‌ركی درووستكردنی ئاوشیرینكه‌ری له‌ ئه‌ستۆ دایه‌ و ماوه‌ی پێنج مانگه‌ حه‌قده‌ستی به‌ كرێكاران نه‌داوه‌. كرێكاران ده‌ڵێن: كرێكارانی بوومی ڕۆژانه ٩٠٠ هه‌زار تمه‌ن وه‌ر ده‌گرن له‌ حاڵێكدا كرێكارانی غه‌یره‌ بوومی ڕۆژانه یه‌ك ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار تمه‌ن حه‌قده‌ست وه‌ر ده‌گرن. كرێكارانی ناڕازی ماوه‌ی دوو ڕۆژه‌ دژ به‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌ و داوای ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان و وه‌لانانی جیاوازی ده‌كه‌ن.