کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كرێكاران له‌ شیركه‌تی ئێران ئۆفۆق له‌ خۆڕه‌مشار

مانگرتنی كرێكاران له‌ شیركه‌تی ئێران ئۆفۆق له‌ خۆڕه‌مشار 2

كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی ئێران ئۆفۆق له‌ ناوچه‌ی نه‌وتی یادئاوه‌رانی خۆڕه‌مشار، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٨ی به‌فرانبار دژ به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌ كار كێشا و مانیان گرت.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا خوازیاری پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بیمه‌ی ته‌كمیلی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، په‌رداختی ئیزافه‌كار و مه‌زایا بوون.