به پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی كرێكارانی په‌یمانی نه‌وت، ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢٧ی مانگی گه‌لاوێژ، كرێكارانی ٢٢ شیركه‌تی نه‌وتی عه‌سه‌لوویه له ناڕه‌زایه‌تی به پێڕانه‌گه‌یشتنی خواسته‌كانیان، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیان له كار كێشاوه و خوازیاری كۆتانی واكسینی كۆرۆنا بوون.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، خاوه‌ن كار پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه كۆتانی واكسینی كۆرۆنای بێ به‌ڕانبه‌ر له قۆناغی یه‌كه‌م دا له كه‌سانی ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵه‌وه ده‌ست پێده‌كات، به‌ڵام كرێكاران به كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خاوه‌نكاریان ناچار كرد كه كرێكارانی تا ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵیش واكسینه كات. جێی ئاماژه‌یه كه حه‌وته‌ی ڕابردوو شۆرای هاوئاهه‌نگی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی كرێكارانی په‌یمانی نه‌وت، له به‌یاننامه‌یه‌ك دا خوازیاری كوتانی واكسینی كۆرۆنا بۆ كرێكاران بوو، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رز بوونه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران ئه‌و بڕیاره بۆ به‌شێك له كرێكاران جێبه‌جێ كرا. شایانی باسه كه له ده‌سكه‌وته هه‌ره گرینگه‌كانی كرێكارانی سه‌نایه‌عی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی له ماوه‌ی ٦٠ ڕۆژ مانگرتنی به‌رده‌وام دا، گۆشار خستنه‌سه‌ر خاوه‌نكار و به‌دیهاتنی به‌شێك له داواكاریه‌كانیان بوو.