ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی گرووپی میللی فولادی ئه‌هواز بۆ جارێكی دیكه دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی گرووپی میللی فولادی ئه‌هواز له ئاست به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره له‌سه‌كار ده‌كراوه‌كانیان بۆ سه‌ر كار ناڕازین و داوا ده‌كه‌ن، ده‌وڵه‌ت به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ بكات، حه‌قده‌سته‌كانیان زیاد بكرێت، گرێبه‌سته‌كانیان نوێ بكرێته‌وه و ئه‌منیه‌تی پیشه‌ییان بۆ دابین بكرێت.