رۆژی شه‌ممه ٢٨ی خاكه‌ڵێوه، كرێكارانی شیركه‌تی پاككردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاك له شاری چه‌مچه‌ماڵ ماوه‌ی چار ڕۆژه له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قه‌سته‌كانیان ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، مانگرتنەکە لە ئەمڕۆوە قەزاى دووکانیشى گرتووه‌ته‌وە کە بە هەردوو قەزاکەوە سنوورى 21 شارەوانى دەگرێتەوە، کرێکارەکان دەڵێن نزیکەى دوو مانگە پارەمان وەرنەگرتووە، ئەو کرێکارانه لە چینى هەرە هەژاری کۆمەڵگەن و بەشێکیشیان نەخۆش و خاوەن پێداویستیی تایبەتن.