ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی خه‌رمانان، ٩ یه‌كیه‌تی كرێكاری به‌شی گواستنه‌وه‌ی ڕه‌یلی له به‌ریتانیا له ناڕه‌زایه‌تی به چاره‌سه‌ر نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیانگرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شێركه‌تی ڕێگه‌ی ئاسنی بریتانیا له‌ناڕه‌زایه‌تی به نه‌چوونه سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان به‌پێی هێڵی هه‌ژاری و ڕێژه‌ی هه‌ڵا‌وسان له‌و وڵاته، مانیان گرتووه و بڕیاریان داوه له مانگی داهاتووشدا مانگرتنی سه‌راسه‌ری به‌ڕێوه ببه‌ن. سه‌رۆكی ئێتحادیه كرێكارییه‌كانی بریتانیا ده‌ڵێن: به هیچ شێوه‌یه‌ك چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٢٪ی حه‌قده‌سته‌كان قبووڵ ناكه‌ن و ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت له وتوووێژ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری كرێكاراندا به‌شداری نه‌كات مانگرتنه‌كه‌یان به‌رینتر ده‌كه‌ن.