ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی مانگی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی ڕه‌سمی و په‌یمانی پترۆشیمی به‌نده‌ر ئیمام دژبه جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ڕه‌سمی و په‌یمانی پترۆشیمی به‌نده‌ر ئیمام ماوه‌ی دوو ڕۆژه له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا و به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت و سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر ناوه‌نده سه‌نعه‌تیه‌كانی نه‌وت،گاز و پترۆشیمی دا مانیان گرتووه و خوازیاری جێبه‌جێكرانی ته‌واوی داخوازییه‌كانیانن. جێگای ئاماژه‌یه كه به‌رپرسانی هۆڵدینگی كه‌نداوی فارس كه پڕۆژه‌كانی سه‌نعه‌تی نه‌وتی له ئه‌ستۆ دایه له ترسی په‌ره‌سه‌ندنی مانگرتنه‌كه به په‌له سه‌ردانی باشووری ئێرانیان كردووه.