كرێكارانی پیترۆشیمی ڕازی هه‌ڵكه‌وتوو له به‌نده‌ری ماهشه‌هر، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌بوونی به‌ڵێنی به‌ڕێوبه‌ران و به‌رده‌وامی كێشه‌ی حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌كانیان به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی خوازیاری چوونه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان به نیسبه‌ت شوێن و سه‌ختی كاره‌كه‌یان بوون و داوای چاك كردنی كوالێتی خۆراكی ڕۆژانه و كار پێكردن به گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پێشه‌كان بوون. شایانی باسه له ڕۆژانی ڕابردوو ئه‌و كرێكارانه بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌بوونی به‌ڵێنی به‌رپرسانی ئه‌و شێركه‌ته كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.