جولای 24, 2021
کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كرێكارانی پڕۆژه‌یی وێزگه‌ی بیدخوون

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٩ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی پرۆژه‌یی شیركه‌تی “فه‌رئاب”ی وێزگه‌ی بیدخوون، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ پێڕانه‌گه‌یشتنی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به‌ خواسته‌كانیان، له‌ شوێنی كاره‌كانیان ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌ و مانگرتنیان ڕاگه‌یاند.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌م سایته‌ له‌به‌ر زیاد نه‌كردنی حه‌قده‌ست، خواستی ٢٠ ڕۆژ كار و ١٠ ڕۆژ پشودان كه‌ ناسراوه‌ به‌ گه‌ڵاڵه‌ی “بیست- ده‌”، ده‌ستیان داوه‌ته‌ مانگرتن و ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ تا گه‌یشتن به‌ خواسته‌كانیان ناگه‌ڕێنه‌و سه‌ر كاره‌كانیان. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه‌ قه‌راره‌ تا كۆتایی حه‌وته‌ی داهاتوو له‌ ته‌واوی ناونده‌كانی وزه‌ و نه‌وتی ناوچه‌ تایبه‌ته‌كانی پارسی جنووبی به‌رده‌وام بێت.

بابەتی پەیوەندیدار

په‌ره‌سه‌ندنی پشتیوانی له‌ ڕاپه‌ڕینی هاووڵاتییانی خووزستانی بۆ شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران

rezan

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌

rezan

ئۆلتیماتۆمی كارمه‌ندانی ڕه‌سمی سه‌نعه‌تی نه‌وت بۆ ده‌ستپێكی مانگرتن

rezan

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی مۆعه‌لیمان و خانه‌نشینكراوانی كرماشان

rezan

سه‌پاندنی حۆكمی زیندان به‌سه‌ر دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه‌ و سه‌قز

rezan

دۆخی خراپی ته‌ندرۆستی په‌نابه‌ران دوای دوومانگ مانگرتن له‌ “بڕۆكسڵ”

rezan