ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی خاكه‌لێوه، كرێكارانی پڕۆژه‌یی به‌شی “جی.ال”ی پترۆپالایشی ده‌شت عه‌باس دژبه جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی پڕۆژه‌یی به‌شی “جی.ال”ی شاغڵ له پترۆپالایشی ده‌شت عه‌باس خوازیای گۆڕانی شیفته‌كانیان بۆ بیست ڕۆژ كار و ده ڕۆژ پشوودان و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا بوون. كرێكارانی ناڕازی پێشتر چه‌ندین جار دژبه جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كه‌یان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیبوو و ئه‌مجاره‌ش ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له‌ناوه‌ندی شیركه‌ت كۆبوونه‌وه.