ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی مانگی خاكه‌لێوه، كرێكارانی پڕۆژه‌یی شاغڵ له مه‌خزنه‌كانی سووته‌مه‌نی پترۆشیمی “سه‌لمانی فارسی” له سه‌ر به‌نده‌ر له ناڕه‌زایه‌تی به له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی پڕۆژه‌یی پترۆشیمی “سه‌لمانی فارسی” سه‌ر به شیركه‌تی په‌یمانكاری “ئیره‌ج كه‌یوانی”ین و پێشتر له ڕێگه‌ی كه‌مپه‌ینێكه‌وه ڕایانگه‌یاندبوو كه خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٥٢٪ی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیانن و ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت داخوازییه‌كه‌یان جێبه‌جێ نه‌كه‌ن مان ده‌گرن.