ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پڕۆژه‌یی شێركه‌تی ماشین سازی ئه‌راك، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌بوونی خواسته‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشاوه‌ته‌وه و له شوێنی كاره‌كه‌یان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
كرێكارانی ئه‌و شێركه‌ته، له به‌رانبه‌ر دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه و خوازیاری چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشه‌یه بوون. جێگای ئاماژه‌یه كرێكارانی ئه‌و شێركه‌ته له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا هیچ جۆره حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتووه و سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار به‌دواداچوون بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشه‌یه هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌وه‌یی له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و شێركه‌ته به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی ئه‌و كرێكارانه نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر.