كرێكارانی په‌یمانكاری له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی سه‌نعه‌تی نه‌وتی عه‌سه‌لوویه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی مانگی به‌فرانبار به به‌ڕێوه بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له شوێنی كاره‌كه‌یان خوازیاری دامه‌زراندنیان له‌و شێركه‌ته بوون.
به‌وته‌ی نوێنه‌ری كرێكارانی ناڕازی: ئه‌وان ماوه‌یه‌كی زۆره به‌شداری له به ناڕه‌زایه‌تی سه‌راسه‌ری و گشتی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕێن ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه كه له كۆمیسیۆنی كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌جلیسی ڕژیم ده‌نگی متمانه‌ی پێدراوه له كورت ترین ماوه‌دا بخرێته حاڵه‌تی جێبه‌جێ كردنه‌وه. ئه‌و كرێكارانه ڕایانگه‌یاندووه: چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن هه‌تا كۆتایی ئه‌م ساڵ ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه كاری پێبكرێت و له سه‌ره‌تای ساڵی نوێی هه‌تاویه‌وه شایه‌تی نه‌مانی په‌یمانكار له پڕۆژه‌كانی شێركه‌تی نه‌وت و گازی وڵات بن