کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كرێكارانی په‌یمانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی فولادی خۆراسان

مانگرتنی كرێكارانی په‌یمانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی فولادی خۆراسان 1

كرێكارانی په‌یمانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی فولادی خۆراسان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٦ی خه‌رمانان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌ كار كێشا و مانیان گرت.

به‌پێی زانیارییه‌كان، نزیكه‌ی ٦٠٠ كرێكاری شاغڵ له‌ كارخانه‌ی فولادی خۆراسان دژبه‌ نه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری نه‌یشابوور دا كۆبوونه‌ته‌وه‌. كرێكارانی مانگرتوو خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست، په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.